.
12:11 PM - 15/02/2026
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا لەگەڵ وەفدێكی كۆنگرێسی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی لیندزی گراهام لە كۆبوونەوە.
دواتر، لیندزی گراهام سیناتۆری كۆماریخوازی ئەمریكی، لەلێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك بەردەوام دەبێت لە پاراستن و پشتیوانیكردنی گەلی كورد لە شەڕی دژی داعش. تەئكیدی لەوەشكردەوە، واشنتۆن دەستبەرداری گەلی كورد نابێت.
لیندزی گراهام روونیشی كردەوە، وڵاتەكەی هێرشەكانی حكومەتی كاتیی بۆ سەر كورد راگرتووە، هەروەها یاسایەكی ئەمریكی هەیە بۆ سزادانی هەر وڵاتێك كە پاڵپشتی ئەو هێرشانە بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە