کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 2 رەوانەی بەغداد دەكرێت

.

01:29 PM - 15/02/2026

بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی شوبات (مانگی 2) رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بكرێت.


یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، ئامادەكارییەكان بەوردی بەڕێوەدەچن و لەماوەی 3 رۆژی داهاتوودا تەواوی كارەكان لەلایەن یەكە ژمێریارییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان تەواو دەكرێن،  وەفدێكی تەكنیكی و ژمێریاری سەردانی بەغداد دەكەن بۆئەوەی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار پڕۆسەی وردبینییەكە یەكلا بكەنەوە.


یادگار جەبار ئاشكرایكرد، لیستی ئەو خانەنشینانەی مانگی رابردوو شایستە داراییەكانیان لە بەغدادەوە نەهاتبوو، لەنێو سیستەمی پەیڕۆڵدا وەك پاكێجێكی جیاواز جێگیركراون، هاوكات سەرچاوەیەك لەوەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لیستی مووچەی پێشمەرگە لەماوەی 3 رۆژی داهاتوودا تەواودەبێت، هەرچەندە ئەگەری هەیە ئامادەكردنی لیستی هەندێك لەهێزە ئەمنییەكان كاتێكی زیاتری بوێت.


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 18ی شوباتی وەك دوامۆڵەت بۆ سەرجەم فەرمانگەو دامەزراوەكان دیاریكردووە بۆ ئامادەكردنی لیستەكە، ئەمەش بۆ رێگریكردن لەدواكەوتنی ناردنی لیستەكان بۆ بەغداد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە