.
10:06 PM - 12/02/2026
پەرلەمانی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ بڕیارنامەیەكی تایبەت بە دۆخی ڕۆژئاوای كوردستانی پەسەند كردو تەئكید لە پێویستی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و داننان بە مافە ڕەواكانی گەلی كورد دەكاتەوە.
لە بڕیارنامەكەدا پەرلەمانی ئەوروپا داوای كردووە دان بە مافە سیاسی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەییەكانی كورد دا بنرێت. بەشداریكردنی سیاسیی كورد و یەكسانی لە مافەكانیدا وەك مەرجێكی سەرەكی بۆ هەر پرۆسەیەكی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریادا دەستنیشان كردووە.
بڕیارنامەكە بە توندی ئیدانەی هێرشەكانی سەر باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای كردووە و ئەو پێشێلكارییانەی وەك (كوشتنی بە كۆمەڵ، گرتن، ئاوارەبوونی زۆرەملێ و تێكدانی ژێرخانی مەدەنی) وەك "تاوانی دژی مرۆڤایەتی" ناوزەد كردووە كە پێویستە ئەنجامدەرانی ڕەوانەی دادگا بكرێن.
پەرلەمانی ئەوروپا پێشوازی لە رێككەوتنی نێوان حكومەتی دیمەشق و هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات، بە هەنگاوێكی گرنگی دەزانێت بە ئاڕاستەی چەسپاندنی ئاگربەست، داواش لە سەرجەم لایەنەكان دەكات پابەندبن پێی و رێگری لەهەر هێرشێكی نوێ بكەن لە ناوچەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە