.
05:36 PM - 12/02/2026
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ڕۆژی شەممە 14ی شوباتی 2026 مووچەی مانگی كانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.
بەوتەی وەزارەتی دارایی، لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی كانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كەلەدوای (1-7-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون كە شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە