کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی سكرتارییەت سەردانی تێكۆشەرانی دێرین محەمەد ئەمین حەسەن و بەكر شەریف ئەحمەد یانكرد

.

05:43 PM - 12/02/2026

مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە دوو سەردانی جیادا لە قەزای سەیدسادق و گوندی تەپی سەفا سەردانی پێشمەرگە و تێكۆشەرانی دێرین هەریەك لە (محەمەد ئەمین حەسەن و بەكر شەریف ئەحمەد) یانكرد . 

لەو سەردانانەدا مەكتەبی سكرتارییەت لە نزیكەوە لە تەندروستی محەمەد ئەمین و بەكر شەریف-یان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتر و سەلامەتیان بۆ خواستن. مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و تێكۆشانی هەڤاڵانی شارەزوور لە شۆڕشی نوێ و خەباتی چەكداریدا كە ئازایانەو مەردانە هەڤاڵانی ئەو سنوورەٍ وەك بەشێكی گەورەو كاریگەر پۆل پۆل دەهاتنە ناو ریزەكانی پێشمەرگەو دەبوون بە مەچەكێكی بەهێزتر دژ بە زوڵم و زۆری دوژمن كە هەریەك لە هەڤاڵان، محەمەد ئەمین و بەكر شەریف وەك دوو تێكۆشەر و پێشمەرگەی ئازاو ورە پۆڵاین هەر لە تافی گەنجێتیەوە هاتنە مەیدانی كوردایەتی و لە ریزەكانی یەكێتی-دا دەستیان بە خەباتكرد. 

لە بەرامبەر ئەو رابردووە پاك وپڕ لەسەروەرییەشدا سڵاوی یەكێتییانەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی-یان ئاڕاستەكراو رێز لە خەبات و ماندوبوونیان گیرا. 

لە بەرامبەردا، هەریەك لە محەمەد ئەمین و بەكر شەریف سوپاسی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال یانكرد، بۆ بەسەركردنەوەیان و روونیان كردەوە وەك رابردوو لە سەر رێبازی سەرۆك مام جەلال و خوێنی شەهیدان درێژە پێدەری پرەنسیپ و سیاسەتی سەركەوتووانەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەبین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە