.
11:34 AM - 12/02/2026
وەفدی ئیمراڵی رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیەكی گرنگی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان ئەنجامداوە و تێیدا راوێژ و گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و كاریگەریی ئەو رووداوانە لەسەر دۆخی ناوخۆی توركیا و پڕۆسەی ئاشتی كراوە.
وەفدی ئیمراڵی راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا ئیرادەی هاوبەشی خۆیان بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەی ئاشتی دووپاتكردووەتەوە. لایەنەكان تەئكیدیان كردووەتەوە پڕۆسەكە وەك پێویستییەكی ستراتیژی بۆ قۆناغی داهاتوو دەبینن و هەوڵەكان بۆ سەرخستنی بەردەوام دەبن.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لە دیدارەكەدا باس لەوە كراوە كە بۆ هەنگاونانی كرداری و زیادكردنی متمانەی نێوان لایەنەكان، پێویستە پەرلەمان، وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و دامەزراوە جیاوازەكانی دەوڵەت كارەكانیان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە چڕتر بكەنەوە. ئامانج لەم هەنگاوە گواستنەوەی پڕۆسەكەیە بۆ قۆناغێكی كردەیی و بەهێزكردنی بنەماكانی لێكتێگەیشتنی هاوبەش.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە