.
10:03 PM - 12/02/2026
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، حكومەتی عیراق بەرپرسە لە نەناردنی 36 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی یەك و دوبارە ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كردووە و داوای خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەیان كردووە وەك تەواوكاریی تەمویلی مووچە و شایستەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی بۆ مانگی كانوونی دووەم.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، بەپێی نووسراوی ژمارە (366) لە ڕێكەوتی (27/1/2026) داوای خەرجكردنی بڕی 281 ملیار و 125 ملیۆن دینارمان بۆ مووچەی مانگی كانوونی دووەمی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی كردووە، كە بڕی ٣٦ ملیارەكەشی لەگەڵە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنها بڕی 244 ملیار و 764 ملیۆن دیناری وەك تەمویلی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی ناردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە