.
10:01 AM - 12/02/2026
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئەنجامی كۆبوونەوە سێ سەعاتییەكەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆشكی سپی بە "زۆر باش" وەسف كرد و تەئكیدی كردەوە، رێگەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران باشترین بژاردەیە.
ترەمپ لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" رایگەیاندووە، كۆبوونەوەیەكی زۆر باشیان لەگەڵ ناتەنیاهۆ و وەفدی هاوەڵی هەبوو، پەیوەندییە بەهێزەكانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامن. ئاماژەی بەوەشكرد، تەنها لەسەر یەك خاڵ رێككەوتوون، ئەویش پێداگریی ترەمپە لەسەر بەردەوامبوونی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران تاوەكو بگەنە رێككەوتنێكی نوێ.
سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەشكرد، رێككەوتن بژاردەی یەكەمی ئەوانە، بەڵام ئەگەر ئێران نەیەتە ژێر بار، ئەوا چاوەڕێ دەكەن تاوەكو بزانن دۆخەكە بەرەو كوێ دەچێت. هاوكات ترەمپ هۆشداریی داوەتە تاران و دەڵێت، جاری پێشوو ئێران بڕیاری دا رێككەوتن نەكات، هەر بۆیە هێرشی (چەكوشی نیوەشەو)ـی بەركەوت كە لە بەرژەوەندیی ئەواندا نەبوو؛ هیوادارین ئەمجارە ئێران بە عەقڵانییەت و بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكات.
لە كۆتایی پەیامەكەیدا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ ناتەنیاهۆ باسیان لەو "پێشكەوتنە گەورەیە" كردووە كە لە كەرتی غەززە و تەواوی ناوچەكەدا بەدیهاتووە. دەشڵێت، ئێستا ئاشتی باڵی بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كێشاوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە