کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەشکردنی مووچە لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە

.

09:09 AM - 12/02/2026

دابەشکردنی مووچە لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە و ئەمڕۆش بەشێکی دیکە لە مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.


بەپێی ئەو خشتەیە بڵاوکراوەتەوە ئەمڕۆ مووچەی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکیی، دەستەی وەبەرهێنان، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، خاوەنپێداویستی تایبەت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابوریی، ماوخۆ، داد، حەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانیی و پیشەسازیی دابەشدەکرێت.


هەروەها سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیریی و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هێزی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێمیش دابەشدەکرێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە