.
06:21 PM - 11/02/2026
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەرمینیا لە عیراق كۆبوەوە.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لەگەڵ رۆبین سۆگۆیان، باڵیۆزی ئەرمینیا لە عیراق باسمان لە پێویستیی کاری هاوبەش کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بە تایبەتیش لە بوارەکانی بازرگانی و کلتووریدا.
وتیشی، هاوڕابووین مێژوویەکی دوور و درێژی پێکەوەژیانی هەردوو گەلی کورد و ئەرمەنی دەتوانێت دەروازەیەکی گرنگ بێت بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و پەیوەندیی بازرگانی و کلتووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا لەم قۆناغەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە