کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

.

01:57 PM - 11/02/2026

 

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش بە جێگری دەمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، راگەیەندراوێكی لەبارەی كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی راگەیەندراوەكە، كەشوهەوای ئەمڕۆ بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان، لە هەندێك كات بارانبارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەی لە گەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفرێكی كەم دەبارێت.

لەگەڵ بوونی تەمێكی مامناوەند، پلەكانی گەرماش بە جێگیری دەمێنێتەوەو نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی رۆژی سێشەممە، هاوكات بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان، لە دوای نیوەڕۆ كاریگەری باران بارین لاواز دەبێت ئاسمان لە هەندێ شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفرێكی كەم دەبارێت.

هەروەها لە كاتەكانی بەیانی زوودا پێشبینی دروسبوونی تەمێكی كەم هەیە لە هەندێ شوێنی سنووری پارێزگای سلێمانی.پلەكانی گەرماش وەك خۆی دەمێنێتەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە