کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگای فیدڕاڵی سكاڵای تایبەتی بە بڕیاری باجی نوێی گومرگی رەتكردەوە

.

01:32 PM - 11/02/2026

 

دادگای فیدڕاڵی سكاڵای تایبەتی بە بڕیاری باجی نوێی گـومـرگـی رەتكـردەوە و رایگەیاند، ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندی گشتیدا نییە.

محەممەد خەفاجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیوێتی، دادگای باڵای فیدراڵی دوایین بڕیاریدا و ئەو داوایەی رەتكردووەتەوە، كە لەسەر بڕیاری ژمارە 957 تایبەت بە زیادكردنی باجی گومرگی تۆماركرابوو. بەوتەی خەفاجی رەتكردنەوەی بڕیارەكە، بەهۆی نەبوونی بەرژەوندی گشتییەوە بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەگەڵ راگەیاندنی بڕیاری گومرگی نوێی، شەپۆلێكی ناڕەزایەتی لە بەغدادی پایتەخت و چەند پارێزگایەكی تر دروست بووە و بەوهۆیەشەوە لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر  دوكاندار بە داخستنی دوكانەكانیان و هاتنە سەر شەقام دژی بڕیارەكە وەستانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە