کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی باڵای دادەوری عیراق: دادگایكردنی تیرۆرستانی داعش لەسەر بنەمای داتا بەیسێكی تۆكمە دەبێت

.

09:10 PM - 08/02/2026

سەبارەت بەو تیرۆرستانەی داعش كە لە سوریا زیندانیكرابوون و ئێستا گواستراونەتەوە بۆ عیراق، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق رایگەیاند، كەسانی زۆر مەترسیدار لەناو دەستگیركراوانی داعش هەن.

هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە،لێكۆڵینەوە لە ئەندامانی داعش كە لە سوریاوە دەگەن لەسەر بنەمای داتابەیسێكی تۆكمە دەبێت و بۆ ماوەی 4 بۆ 6 مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، كەسانی زۆر مەترسیدار لەناو دەستگیركراوەكانی داعشدا هەن، هەندێكیان تۆمەتبارن بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق باسیلەوەشكرد، ناتوانرێت پێش تەواوبوونی رێكارەكانی لێكۆڵینەوە چەكدارە بیانییەكانی داعش تەسلیمی  وڵاتەكانیان بكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە