.
11:10 AM - 08/02/2026
وەك نیگەرانیەك بەرامبەر بە جێبەجێكردنی باجی گومرگی نوێ و سیستەمی ئەسیكۆداو كەڵەكەبوونی كۆنتێنەرو كاڵا هاوردەكراوەكان لەبەندەرەكان، نارەزایەتی گشتی لەبازاڕو دوكانەكان لەسەرتاسەری عیراق دەستیپێكرد،
نارەزایەتی بازرگانان مانگرتنێكی تری لەگەڵ دەبێت لەلایەن شۆفێرانی بارهەڵگرەوە كە ماوەیەكی زۆرە لەدەروازە سنوورییەكان گیریان خواردووە،
لەوباریەوە نەبیل مەرسومی پسپۆڕی ئابووری رایگەیاند، سیستمی ئەسیكۆدا كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە جێبەجێ دەكرێت، بووەتە هۆی كەمبوونەوەی مامەڵە بازرگانییەكان و دابەزینی داهاتی گومرگی لەوڵاتەكەدا، بەو پێیەی زیاتر لە 350 هەزار دامەزراوەی بازرگانی هەیەو زیاتر لەیەك ملیۆن بازرگان مامەڵە لەگەڵ كاڵا هاوردەو ناوخۆییەكان دەكەن بە بەهای دەیان ملیار دۆلار،
هەروەها بە ملیۆنان كرێكار دادەمەزرێنن.بەڵام ئەم چالاكییە ئێستا بەدەست كاردانەوەكانی سیستەمی ئەسیكۆدا دەناڵێنێت، هەروەها بەهۆی جێبەجێكردنی باجی گومرگیەوە، كە بەپێی زانیارییەكان، بووەتەهۆی كەمبوونەوەی مامەڵە بازرگانییەكانی عیراق لەگەڵ جیهانی دەرەوە، هەروەها زیانێكی بەرچاوی بە بازرگانان و حكومەت گەیاندووە، كە داهاتی گومرگیشیان لەمانگی یەكدا بە بڕی 71 ملیار دینار كەمیكردووە بە بەراورد بەو مانگانەی پێشتر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە