کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەرزی ئاوی هاووڵاتیان و فەرمانگە حكومیەكانی هەرێم گەیشتۆتە 750 ملیار دینار

.

01:11 PM - 08/02/2026

ئاوەڕۆكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕی 750 ملیار دینار پارەی ئاو وەك قەرز لای هاووڵاتییان و فەرمانگە و دامەزراوەكانی حكومەتە.


ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆكانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 200 هەزار  هاوبەشی ئاو هەن، لەو ژمارەیە سەدا 89یان پێوەری زیرەكی ئاویان بەستووە و بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ ئەوانەی ماون تەواو بكرێت.


حكومەتی هەرێم پلانی هەیە بەكارهێنانی ئاوی بیر كەم بكاتەوە، پێشتر 5هەزار و 808 بیر بۆ ئاوی خواردنەوە بەكاردەهێنران كە دەكاتە سەدا 50ی سەرچاوەی ئاو، بەڵام هەزارو 30 بیر كەمكراونەتەوە. ئامانج ئەوەیە تاكۆتایی ئەمساڵ دابینكردنی ئاو سەدا 75 لەڕێگەی پڕۆژەكان و سەدا 25 لەڕێگەی بیرەكانەوە بێت.


بەپێی ئامارەكان، ساڵی رابردوو داهاتی گەڕاوە لەنێوان 58 بۆ 63 ملیار دینار بووە، پێشبینی دەكرێت داهاتی ساڵی 2026 بگاتە 60 ملیار دینار، بەهۆی داشكاندنی سەدا 20بۆ پارەی ئاو، هاوكات پڕۆژەكانی ئاو لەچەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەقۆناغی جێبەجێكردندان و هۆكارن بۆچارەسەركردنی گرفتەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە