کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیكۆ عیراق: حكومەت بەنیازە نرخی بەنزین و بەرهەمەكانی نەوت گران بكات

.

01:33 PM - 08/02/2026

حكومەتی عیراق بەنیازە نرخی بەنزین گران بكات و رێكخراوێكیش هۆشداری لە دەرەنجامەكانی ئەو هەنگاوە دەدات.


روانگەی ئیكۆ عیراق بڵاویكردووەتەوە، حكومەتی عیراق بەنیازە بە بیانووی بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و هەوڵدان بۆ زیادكردنی داهاتی دەوڵەت نرخی بەنزین و بەرهەمە نەوتییەكان گران بكات.

بەپێی بڵاوكراوەكەی ئەو روانگەیە، زیادكردنی نرخ بەنزینی ئۆتۆمبیل و گازوایل و نەوتی سپی و بەنزینی فڕۆكەش دەگرێتەوە.

روانگەی ئیكۆ، رەخنە لە هەنگاوی گرانكردنی نرخی سووتەمەنی دەگرێت و دەڵێت،  ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوە و بەرهەمهێنان و خزمەتگوزارییەكان و رەنگدانەوەی راستەوخۆشی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی كاڵابنەڕەتیەكان دەبێت.

هاوكات هۆشداری دەدات لەوەی گرانكردنی نرخی سووتەمەنی دەبێتە تێكدانی رێژەی هەڵاوسان و كاریگەری نەرێنی لەسەر چالاكی بازرگانی و پیشەسازی دەبێت، بۆیە پێویستە حكومەت بەدوای رێگەچارەی جێگرەوەدا بگەڕێت.


ئەمەش لە كاتێكدایە،ماوەی چەندین ساڵە نرخی بەنزین و سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان گران كراوە و نرخەكەی دوو هێندەی ناوچەكانی تری  عیراقە و بارگرانی زۆری لەر هاووڵاتیان دروستكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە