کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

20 ڕۆژە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان لەژێر گەمارۆیەکی سەختدایە

.

02:42 PM - 08/02/2026


ماوەی 20 ڕۆژە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان لەژێر گەمارۆیەکی سەختدایە، کێشەی تەندرووستی، خۆراک، سووتەمەنی و هەموو پێداویستییەکی دیکەی ڕۆژانە تا دێت قووڵتر دەبێتەوە، تا ئێستاش گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ شارەکە ڕێگرییان لێ دەکرێت.

بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکان، ئەگەر دەرمان و شیری منداڵان دابین نەکرێن، کێشەی تەندروستی گەورە درووست دەبێت


گرووپە چـ.ـەكدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووری، لە 6ـی کانوونی دووەمەوە هێرشیانکردە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، پاشان هێرشیان کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەهۆی هێرشەکانەوە پەنابەران لە تەبقا و ڕەقە و عەین عیسا و گوندەکانی کۆبانێ بەرەو شاری کۆبانێ ئاوارەبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە