کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لەپێنجوێن و قەرەداغ هەزار ملیمی تێپەڕاند

.

07:22 PM - 08/02/2026

بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لەناوچەكانی قەرەداغ و پێنجوێن هەزار ملیم مەتری تێپەڕاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی ئاماری بارانبارینی 24  سەعاتی رابردووی بڵاوكردەوە، بەپێی راگەیەندراوەكە لەسەنتەری شاری سلێمانی 18.9 ملیمەتر باران باریوە و بەوەش كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ گەیشتووەتە 601.3 ملیمەتر .

هاوكات لەناوچەكانی سەروچاوە، قەڵادزێ، ژاراوە و خەلەكان، بڕی بارانبارینی 24 سەعاتی رابردوو 50 ملیمەتری  تێپەڕاندووە.لە ناوچەكانی دەربەندیخان، حاجیاوا، رانیە، چوارتاو سەركەپكان، لە 24 سەعاتی رابردوودا زیاتر لە 42 ملیمەتر باران باریوە.

بەپێی ئامارەكان، كۆی گشتی بارانبارین لەزۆربەی ئەو ناوچانە ئاستی 700 ملیمەتری تێپەڕاندووە، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ زیادبوونی ڕێژەی بارانبارین لەم وەرزەدا.بەپێی ئامارەكان، قەرەداغ زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی 24 سەعاتی ڕابردووی تۆماركردووە كە 77 ملیمەتر بووە. هەروەها زۆرترین بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لەسەر ئاستی ناوچەكە لە هەریەكە لە پێنجوێن و قەرەداغ بووە، كە تێیدا بڕی بارانبارینی ساڵانە گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار ملیمەتر واتە یەك مەتر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە