.
10:04 AM - 08/02/2026
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە ، بەڵام لە كارنامەی دانیشتنەكەدا باس لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار نەكراوە.
بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاوكراوەتەوە، كارنامەی كۆبوونەوەی رۆژی دوو شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دوو بڕگە پێكدێت، كە بریتین لە سوێندخواردنی بەشێك لەئەندامانی پەرلەمان و دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی عیراق.بەپێی كارنامەكە لەكۆبوونەوكەدا بەهیچ جۆرێك باس لە هەڵبژاردنی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق نەكراوە و تائێستاش دیارنییە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كەی لەسەر ئەو پرسە كۆدەبێتەوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە