.
02:00 PM - 08/02/2026
حكومەتی سوریا پڕۆژەكانی گەڕان بەدوای نەوت و غاز لەدەریاوە فراوانتر دەكات، ئەمەش پلانێكە بۆ وەبەرهێنان لەسامانە دەریاییەكان بەشێوەیەك كە خزمەت بەئاسایشی وزەی سوریا بكات و دەرفەتەكانی گەشەپێدانی ئابووری بەرز بكاتەوە.
سەفوان شێخ ئەحمەد بەڕێوەبەری پەیوەندییە كۆمپانیاكان لەكۆمپانیای نەوتی سوریا رایگەیاند، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای شیڤرۆن و پاوەر ئینتەرناشناڵ هۆڵدینگ ئیمزاكراوە، رێگەخۆشدەكات بۆ دەستپێكردنی توێژینەوە تەكنیكییە تایبەتمەندەكان لەبواری گەڕان بەدوای نەوت و غاز لەدەریاوە، كە بڕیارە لەماوەی دوو مانگدا لەوادەی ئیمزاكردنەكەوە دەستپێبكات.
روونیشیكردەوە، یاداشتەكە چوارچێوەیەكی گشتی بۆ هاوكاری تەكنیكی و توێژینەوەی سەرەتایی پێكدەهێنێت و كاری هەڵسەنگاندن بە بەشداریی پسپۆڕان ئەنجام دەدرێت، بەپشتبەستن بە ئەنجامەكانی، لەماوەی مەزەندەكراودا كە نزیكەی هەشت مانگە، دەتوانرێت یاداشتەكەی لێكتێگەیشتن بگۆڕدرێت بۆ ڕێككەوتنی جێبەجێكردن ئەگەر نیشاندەری تەكنیكی و ئابووریی ئەرێنی لەبەردەستدا بێت. سەفوان شێخ ئەحمەد راشیگەیاند،سوریا پێنج بەشی دەریایی هەیە كە بۆ گەڕان و پشكنین دیاریكراون، كە لە تەرتوسەوە تا لازقییە درێژدەبنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە