.
09:54 PM - 04/02/2026
نوسینگەكانی ئێن ئارتی لەهەولێرو دهۆك داخران، پارتی كە ئێستا ئومێد خۆشناو بۆتە دەمڕاستی بیانووی بۆ داخستنی نووسینگەكانی ئێن ئاڕتی هێناوەتەوەو پەرلەمانی كردۆتە بەهانە، بڕیارەكەی پەرلەمان كەپارتی لەزاری دەمڕاستەكەیەوە هێناویەتییەوە بڕیارێكی پەرلەمانە لەساڵی 1997 دەركراوە، ئەو كاتەو دوای چەند مانگێك لە 31ی ئاب كە هەر پارتی خۆی لەپەرلەمان بوو دەركراوەو بەس خۆشی دەنگی پێداوە، جێی سەرسوڕمانە یاسایەك خۆت بەبەری خۆت دادووریبێت و ئێستا بێ باكانە نووسینگەی كەناڵێكی لەهەولێرو دهۆك پێ داخستبێت، لەو لاشاوە فیتی دیموكراسی و ئازادی رادەربڕین لێ بەیت و بڵێیت ئەمە ئازادییە و ئەو كەناڵە بێ رێزی بەرامبەر سمبوولە نیشتیمانییەكان كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە