کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەلێدوانەکەی دوێنێ دەوڵەت باخچەلی چەند ئاماژەێکی ووردو پەیامی سەرنج ڕاکێش هەم بۆ خودی دەمیرتاش و هەم بۆ ئەردۆغان

.

07:48 PM - 04/02/2026

 باخچەلی ووتی:" مافی ئومێد بۆ ئۆجەڵان ، ئەحمد تورک بگەڕێتەوە سەر مەقامی خۆی. بەڵام ووتی دەمیرتاش دەچێتەوە ماڵەکەی خۆی."  سەرنج بدەن کاتێک دەڵێت دەمیرتاش دەچێتەوە ماڵەوە ، پەیامەکە ئەوەیە کە دەمیرتاش نایەتەوە ناو سیاسەت. کە ئەمە پەیامێکە بۆ دەمیرتاش کەچیتر لەناو سیاسەتی کورد لەتورکیا جێگات نابێتەوە. دووەم پەیامیش بۆ ئەردۆغان بۆ ئەوەی ڤیتۆی نەبێ لەسەر ئازادکردنی دەمیرتاش . چونکە ئەرۆغان دەمیرتاش بەتێکدانی پڕۆسەی ئاشتی 2013بۆ2015 دادەنێت کە خودی ئەردۆغان سەرکردایەتی ئەکرد . کاتێک دەمیرتاش ووتی ( ناتکەین بەسەرۆک کۆمار) یتر بزمارێی کۆتایی لەپڕۆسەکەدا و ئەردۆغان بەشکست بۆ خۆی دەزانێت. بەهۆیەشەوە ڕەنگە

بۆیە ئاستەنگی لەڕێگایی دادگاکانەوە بۆ ئازادبوونی دەمیرتاش دروست بکات. نیازەکەی باخچەلی لەم قسانەی دڵنیایی دانە بە ئەردۆغان کەدەمیرتاش نایەتەوە ناو سیاسەت .. خۆی دەمیرتاش  هاوسەرۆکی هەدەپە بوو ئێستا ئەندامیش نیە لەدەم پارتی ..

شنۆ هیرانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە