کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتیی ئەوروپا: پاراستنی مافەكانی كورد لە سوریا گرنگییەكی گەورەی هەیە

.

02:43 PM - 04/02/2026

كایا كاڵاس لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا رایگەیاند، ئەوروپا وەك ئەولەویەتێك سەیری پاراستنی مافەكانی كورد لە سوریا دەكات.


كایا كاڵاس لە وەڵامی نامەی هەماهەنگیكارانی گرووپی دۆستانی كورد لە پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، لە گفتوگۆكانیاندا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، بەردەوام تەئكیدیان  لە گرنگیی پاراستنی مافەكانی كورد كردووەتەوە.

لە كاتی پێكدادانە سەربازییەكانی سوریاشدا، یەكێتیی ئەورووپا داوای لە سەرجەم لایەنە بەشداربووەكان كردووە، هێرشە سەربازییەكان رابگرن و پەنا بۆ چارەسەری ئاشتییانە بەرن.

كایا كاڵاس تیشكی خستە سەر هەوڵەكانی یەكێتیی ئەوروپا بۆ هاندانی رێككەوتن لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و حكومەتی دیمەشق و رایگەیاند، هەر چارەسەرێكی سیاسی بۆ كێشەكانی سوریا دەبێت لە چوارچێوەی پاراستنی یەكپارچەیی خاكی ئەو وڵاتەدا بێت، بە جۆرێك كە مافی سەرجەم پێكهاتەكانی تێیدا پارێزراو بێت.


بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، بڕیارە لەم مانگەدا پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگ دانیشتنێكی تایبەت بۆ تاوتوێكردنی دۆخی باكووری سوریا ڕێكبخات. لەو دانیشتنەدا تیشك دەخرێتە سەر ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر خەڵكی ناوچەكە و تەئكید لە پێویستیی راگەیاندنی ئاگربەستێكی گشتگیر دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە