کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسپانیا سۆشیال میدیا بۆ منداڵانی خوار تەمەن 16 ساڵ قەدەغەدەكات

.

03:14 PM - 04/02/2026

ئیسپانیا بووە دوایین وڵاتی ئەوروپی، كە پلانی قەدەغەكردنی سۆشیال میدیای منداڵانی خوار تەمەنی 16 ساڵ راگەیاند.


پێدرۆ سانچێز، سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا لە لوتكەی حكومەتە جیهانییەكان لە دوبەی  رایگەیاند، حكومەت دەیەوێت دەستڕاگەیشتن بە سۆشیال میدیا بۆ منداڵانی خوار تەمەنی 16 ساڵ قەدەغە بكات، بە مەبەستی پاراستنیان لە جیهانێكی پۆرنۆگرافی و توندوتیژی.


قەدەغەكردنەكە كە هێشتا پێویستی بە رەزامەندی پەرلەمان هەیە، بەشێكە لە كۆمەڵێك گۆڕانكاری كە بریتین لە بەرپرسیاركردنی بەڕێوەبەرانی كۆمپانیاكان لە ناوەڕۆكی نایاسایی یان زیانبەخش لەسەر پلاتفۆرمەكانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە