کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران هەینی لە عومان بەڕێوەدەچێت

.

10:16 AM - 04/02/2026

 

ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی هەینی دانوستانی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عومان بەڕێوە بچێت.


ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە تازەترین بڵاوکراوەیدا ئاشکرایکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر داواکارییەکەی ئێران بۆ گواستنەوەی شوێنی گفتوگۆکان لە تورکیاوە بۆ عومان.


وتیشی، دانوستانەکان هێشتا بەردەوامن سەبارەت بە بەشداریپێکردنی چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی لەو کۆبوونەوانەی کە لە مەسقەت بەڕێوەدەچن.



 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە