کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی هاوخەمی جەلال شێخ ناجی بۆ مەرگی شەهید ئاکۆ سابیر

.

07:19 PM - 13/12/2025

 دەقی پەیامەکە....

 بەڕێزان کەسوکاری سەربەرزی شەهید ئاکۆ سابیر حەمە رەزا

  شەهیدبوونی کاک ( ئاکۆ سابیر ) کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی نیگەران و دڵتەنگی کردین .

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە خێزان و بنەماڵەو هاوڕێیانی و هەڤاڵانمان لە دەزگای ئاسایش ، ئاسایشی رۆژئاوا دەکەم و هاوبەشی ماتەمتانم .

 کاک ئاکۆ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکەیدا کە لە خزمەتی خەڵکە تێکۆشەرەکەی چەمچەماڵدا بوو ، بەدەستی غەدرو لادەرەکان لە یاسا  شەهیدکرا . بۆیە ئەم ناحەقییە هەمووانی نیگەرانکرد و لەگەڵ ئازاری هەڤاڵانمان و کەسوکارە جوامێرەکەیدا رادەوەستین .

 لەخوای گەورە داواکارین گیانی شەهید ئاکۆ بەبەهەشتی بەرین شادبکات ، ئارامی و دڵنەوایی بەهەموولایەک بدات .

 

جەلال شێخ ناجی

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە