.
10:26 AM - 13/12/2025
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێكی نوێی دەركرد كە لە بەرژەوەندی خوێندكارانی خوێندنی ئێواران لە زانكۆ ئەهلییەكاندایە.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ شەممە 13ی كانونی یەكەمی 2025 بڕیارێكی نوێی ڕاگەیاند كە (گواستنەوەی خوێندكارانی خوێندنی ئێواران لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان بۆ خوێندنی بەیانیان بەبێ بەرامبەر).
بەپێی ئەم بڕیارە، هەموو ئەو خوێندكارانەی وەرگیراون بۆ قۆناغی یەكەم - خوێندنی تایبەتی ئێواران - بۆیان هەیە بەشداری لە وانەكانی بەیانیاندا بكەن بەبێ هیچ كرێیەكی خوێندن.
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدابوو ماوەی تۆماركردنی زانكۆ و پەیمانگا ئەهلیەكان تا ئەمڕۆ كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ درێژبكرێتەوە.
وەزارەتەكە داوای لە سەرجەم ئەو خوێندكارانە كردووە كە داواكاری پێشكەش بە كۆلێژ و زانكۆ ئەهلیەكان دەكەن،بەخێرایی سەردانی بەشی تۆماركردن بكەن بۆ تەواوكردنی مەرجە پێویستەكان، بەمەبەستی ئەوەی دەرفەتەكە لەدەست نەدەن و دڵنیابن لەوەی شوێنی خوێندنەكەت مسۆگەرە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە