.
02:53 PM - 13/12/2025
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان داوا لە پەرلەمانتارەكان دەكات مووچەی مانگێكیان ببەخشن بە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ.
سالاری بازیان، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بۆ هاوڕێ و هاوكارە پەرلەمانتارەكانم لە پەرلەمانی كوردستان، با پێكەوە مووچەی مانگێكمان ببەخشین بە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ".
وتیشی، "با واز لە هەموو جیاوازییەكانمان بهێنین، با ببینە 100 خەمخۆری قوربانیانی پایتەختی شەهیدان و ئەنفالكراوان".
سالاری بازیان دەشڵێت، "ئەمڕۆ با پێكەوە ببەخشین، تا سبەینێ خەندەیەك بین بۆ منداڵان و لێقەوماوان و هەژاران و باپێكەوە ببینە ئارام بەخشی دایكێكی شەهید و ئەنفالكراو".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "ئەوان دوێنێ متمانەیان پێداین تا نوێنەر و خەمخۆر و بەرگریكارییان بین و هەر لەمڕۆوە با پێكەوە ببەخشین لە پێناو خوا و نیشتمان و نەتەوەكەمان".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە