کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مارك ساڤایا: هیچ كه‌س وه‌ك د. به‌رهه‌م شایسته‌ی‌ ئه‌و پۆسته‌ نییه‌

.

09:53 AM - 13/12/2025

مارك ساڤایا نێرده‌ری‌ تایبەتی سه‌رۆكی‌ ئه‌م‌ریكا بۆ عیراق ڕایگه‌یاند: هیچ كه‌سێك بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمسیارانی‌ كاروباری‌ په‌نابه‌رانی‌ سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هێندەی د. به‌رهه‌م ساڵح شایسته‌ نییه‌.

مارك ساڤایا له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئێكس پۆستێكی‌ كردووه‌ و سوپاسی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه‌ پۆستێكی‌ گرنگیان به‌د. به‌رهه‌م ساڵح به‌خشی‌.

مارك ساڤایا له‌وه‌سفی‌ د. به‌رهه‌مدا نوسیوویه‌تی‌ "سەركردەی لێهاتوو و بیر تیژ، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق  ژیانی‌ په‌نابه‌ری‌ ئه‌زموون كردووه‌" .

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عیراق، پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی وه‌رگرت كه‌ دوه‌م پۆستی باڵای ناو رێكخراوه‌كه‌یه‌ و به‌ پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ و گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە