.
03:02 PM - 13/12/2025
زیانەكانی لافاوەكەی چەمچەماڵ، لەوە زیاترە كە پێشبینی دەكرا و بەپێی راپۆرتی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەكان، زیانی لافاوەكەی چەمچەماڵ و دەوروبەری بە 200ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەكان، زیانەكان گەورەن و بەشی زۆری چەمچەماڵ و سنوورەكەی زیانیان بەركەوتووە، بەجۆرێك بەهۆی لافاوەكەوە هەزار و607 خانوو زیانیان بەركەوتووە، 500 ئۆتۆمبێل خراپ بوون، 116 دوكان و ماركێت زیانیان بەركەوتووە، هەروەرها 456 پڕۆژە زیانیان بەركەوتووە. هەروەها دوو كەس گیانیانلەدەستداوە و 12 كەسی تریش برینداربوون، ژمارەیەكی ئاژەڵ و پەلەوەر لەناو چوون، هاوكات لە چەمچەماڵ لە كۆی 25 باخچە پێنج باخچەی گەورە بەتەواوی تێكچوون، هەروەها بەهۆی لافاوەوە بۆری ئاوی چەمچەماڵ كە لە دەربەندی بازیان و تەكیەوە بۆ چەمچەماڵ دەرۆیشت لەكاركەوتووە و ئاو بۆ چەمچەماڵ ناچێت، بەشێك لە بۆرییەكانی ئاوی بانی مەقانیش بۆ چەمچەماڵ لەكاركەوتوون، بەشێك لە شەقامەكانیش رۆچوون و بەشێكی تریشیان تێكچوون، وەك شەقامی بەردەم هۆڵی رۆشنبیری و كتێبخانەی گشتی و شەقامی سەرەكیی كەركوك – سلێمانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە