.
01:46 PM - 13/12/2025
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) په‌یامێكی گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "مژده‌مان هه‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "سەبارەت به‌لێكتێگه‌یشتن لەگەڵ دیمەشق، پێشكه‌وتن ڕوویداوه و هەوڵدەدەین ئەو مژدەیە بەگەلەکەمان بدەین کە یەکگرتن پێش سەری ساڵ ڕودەدات".
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) بەشداریی لەئاهەنگی 10 ساڵەی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات کرد و چه‌ند په‌یامێكی گرنگی بڵاوكرده‌وه.
عەبدی وتی، "پیرۆزبایی یەکەمین ساڵیادی ڕوخانی ڕژێمی بەعس لەگەلی سوریا دەکەم، دەسەڵات لەئەنجامی خەباتێکی درێژخایەن کەوت، دوای نه‌مانی ئه‌سه‌د، ئێمه وه‌ك هه‌سه‌ده ڕێککەوتنی 10ی ئادار به‌بنەمای سوریای نوێ ده‌زانین و جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه".
ژه‌نەراڵ عه‌بدی ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، "ئێمە وەکو هێزەکانی (هەسەدە) به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پابەندین بەڕێککەوتنی 10ی ئادار لەباکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەبارەت بەدیالۆگیشمان لەگەڵ دیمەشق، پێشکەوتن لەلایەنی سەربازیی و ئەمنیدا هه‌یه و هەوڵدەدەین ئەو مژدەیە بەگەلەکەمان بدەین کە یەکگرتن پێش سەری ساڵ ڕوودەدات".
فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، "وڵاتانی دراوسێ ئێستا وەک جاران نەماون، واتە دژایەتی ئێمە ناکەن و گۆڕانکاریی لەڕێبازەکانیاندا ڕوویداوە، زۆر بابەتی دیكه‌ش هەن کە کاریان لەسەر دەکرێت".
سه‌باره‌ت به‌حەسەکە و دێرەزۆر و ڕەققە، مه‌زڵوم عه‌بدی وتی، "لەگەڵ حکومەتی دیمەشق له‌گفتوگۆداین، جه‌ختیشمانكردووه‌ته‌وه، پێویستە ئەو شارانە بەگوێره‌ی لامەرکەزی بەڕێوەببرێن و پێویستە هەموو پێکهاتەکانیش لەسوریای نوێ‌دا مافی خۆیان هەبێت، مافی پێکهاتەکانی سوریا، بەشێکە لەڕێککەوتنی 10ی ئادار".
ئه‌وه‌شی وت، "پێویستە خەبات لەدژی قسەی ڕق و تائیفەگەری هەبێت، هێزەکانی سوریای دیموکرات لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا خەباتێکی گەورەیان ئەنجامداوە و ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەسوریای نوێ‌دا، چونکە چەتری سیاسی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پێکدەهێنێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە