کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆن پێنج رۆژی بۆ پشووی هەڵبژاردن دیاریكرد

.

02:58 PM - 29/10/2025

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، پێنج رۆژی بۆ پشووی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریكرد، لەوبارەیەوە عیماد جەمیل لێپرسراوی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، پشووەكە لە رۆژی هەینی، 7ی تشرینی دووەم دەستپێدەكات و تا ڕۆژی سێشەممە، 11ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، پێدەچێت رۆژانی پشووەكە بۆ ماوەی هەفتەیەك درێژ بكرێتەوە، بەڵام بڕیاری كۆتایی لەلای  دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقە و چاوەڕوانی بڕیاری ئەوان دەكەن.

 

عیماد جەمیل روونیشیكردەوە، دەنگدانی تایبەت لە رۆژی 9ی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت. هەروەها وەزارەتی پەروەردە لە ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمەوە تا 12ی مانگ، ئەو خوێندنگایانەی كە وەك بنكەی دەنگدان دیاریكراون، تەسلیمی كۆمسیۆن دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە