.
01:39 PM - 29/10/2025
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بازنەی 16ی حەسارۆست لە دۆڵی رۆست کۆبووەوە و رایگەیاند: زۆر بەداخەوەم کە دەڵێم کێشەی مووچە چارەسەر نەکراوە و ئەوەی هەیە تەنها پینەکراوە و لە کۆتایی ئەمساڵیش جارێکی دیکە کێشەکە سەرهەڵدەداتەوە، لە ئێستاوە خەڵکانێک داوا لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن بچێتە بەغداد و چارەسەرێک بدۆزێتەوە.
وتیشی، هەر ئەوەی کە هەموو جارێک کاک بافڵ و یەکێتی بە 18 کورسییەوە دەتوانن بە شێوەیەکی کورتخایەنیش بێت کێشەکە چارەسەر بکەن، ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی ئەگەر بێتو یەکێتی بە کورسی و قورساییەکی زیاترەوە لە بەغداد ئامادە بێت دەتوانێت کاری گەورە بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە