.
10:50 AM - 29/10/2025
لە سەرەتای ئەمساڵەوە داهاتی گومرگی عیراق دوو ترلیۆن و 50 ملیار دیناری تێپەڕاندووە، پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ساڵ بگاتە نزیکەی دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار.
تامر قاسم تائی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگی عیراق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پشت بەستن بە سیستمی ئەلیکترۆنیی نوێ داهاتی گومرگەکان زیادبوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و ڕۆڵی هەبووە لە دوو هێندەکردنی بەهای هاوردەکان و باشترکردنی میکانیزمەکانی کاری گومرگی.
ئاماژەی بەوەدا، کە داهاتی گومرگەکان لە 2023دا تریلیۆنێک دینار بووە و ئەمساڵ بۆ سەروو دوو ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە.
تائی ڕوونیکردەوە، کە ئەو داهاتانەی بەدەست هاتوون، بودجەی دەوڵەت بەهێز دەکەن، لە چوارچێوەی ئاراستەی حکومەت بۆ زۆرکردنی سەرچاوە نانەوتییەکان و پشتیوانیکردنی ئابووریی نیشتمانی لە ڕێگەی چالاککردنی کەرتەکانی داهاتەوە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ بەرنامەی حکومەت بۆ بەدیهێنانی گەشەیەکی خێرای ئابووری و وەبەرهێناندا بگونجێت.
ئەوەشی خستەڕوو، کە داهاتی گومرگی لە سەرەتای ئەمساڵەوە دوو ترلیۆن و 50 ملیار دینار بووە و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵ بگاتە نزیکەی دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە