کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت

.

09:03 AM - 29/10/2025

 

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 کۆتایی دێت.

 

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ کە سێهەم ڕۆژە بەشێکی دیکە لە موچەخۆزان مووچەکانیان وەردەگرن.

 

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە، ئەمڕۆ، هەریەک لە کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی، وەرزش و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینیی، موچەکانیان وەردەگرن.


هاوکات، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم ، مووچەکانیان پێدەدرێت،

 

لەگەڵ ئەوەشدا، مووچەی دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای ئاساییش وزێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن، دابەشدەکرێت.


 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە