کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری هەڵەبجە: سبەینێ پشووی رەسمییە

.

10:33 AM - 29/10/2025

 

پارێزگاری هەڵەبجە، رایگەیاند، سبەینێ لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی سنووری هەڵەبجە پشووی رەسمییە.


نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، رایگەیاند، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی "فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە" و بە مەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاوڵاتییان لەو بۆنە گرنگەدا، سبەینێ پێنجشەممە، 30ی تشرینی یەکەمی 2025 لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە پشووی رەسمییە.


دەشڵێت، "ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان تاوەکو بەشداری لەم چالاکییە کەلتووری و ئابورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە