کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بە کردار هیوا بۆ خەڵک دەگەرێنێتەوە

.

10:16 PM - 28/10/2025

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری هەڵبژاردنی یەکێتی لەگەڵ هەموو سێکتەرەکانی هەڵبژاردنی قەزای سۆران کۆبوویەوە.


 قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ کاتێک قسە لەگەڵ زۆرێک لەو هاووڵاتییانە دەکەم کە ئامادەنین بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن، دانی پێدادەنێن کە ئەگەر تەنها لایەنێک هەبێت بتوانێت لە بەغدا کێشەکان چارەسەر بکات، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.


وتیشی، داوام لە هەڤاڵان کرد لەم ماوەیەدا هەوڵ بدەن قەناعەت بە زۆرترین کەس لەو هاووڵاتییە ناڕازییانە بکەن تا بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن، چونکە هەرچەندە بە درێژایی ساڵانی رابردوو هەموو رێگەیەکیان تاقی کردووەتەوە و هیوابڕاوبوون لە پرۆسەی سیاسی، بەڵام هێشتا هیوایەکیان هەر بە یەکێتی ماوە.


قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد، هەڤاڵانمان دەبێت هانیان بدەن و هیوایان بۆ بگەڕێننەوە، یەکێتی وەک چۆن لەسەرەتای دامەزراندنیدا هیوای بۆ خەڵکی کورد گەڕاندەوە، بە دڵنیاییەوە لەم قۆناغەشدا بە کردار هیوا بۆ خەڵک دەگەڕێنێتەوە و کارێک ناکات دەنگدەرەکانی پەشیمان ببنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە