کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕفعەت عەبدوڵڵا: دەنگی ئێوەو هێزی ڕەوای کۆمەڵانی خەڵک دەبین

.

07:22 PM - 28/10/2025

 

ڕفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەچوار کۆبونەوەی فراواندا لەگەڵ بازنەکانی (هەڵەبجەی تازەو زەڕایەن، عەربەت، شێخ محێدین) کۆبووەوە سوپاسی دڵسۆزی و پەرۆشی سەرجەم هەڤاڵانی بازنەکانی کرد لەجێبەجێکردنی بەرنامەی بانگەشەو سەرخستنی لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.


کۆبونەوەکە بەئامادەیی عومەری حاجی ئەحمەد بەڕێوەچوو، کە تیایدا جێگری سەرۆک، ڕایگەیاند هەڵبژاردن تەنها کورسی و دەنگ و دەسکەوت نیە، بەڵکو هەڵبژاردن دەرفەتێکی گرنگە بۆ جۆشدانەوەی خەباتی جەماوەری و چارەسەری پەیوەندیمان لەگەڵ میللەتی خۆمان، لەوبارەیەوە وتی:" بەمێژووی پڕ سەروەری دوێنێ و تێکۆشانی سیاسی ئەمڕۆ، بۆ سبەینێش دەنگی ئێوەو هێزی ڕەوای کۆمەڵانی خەڵک دەبین".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە