کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوسینگەی خانمی یەکەمی عیراق داوایەک ئاڕاستەی کەس و کاری ئەنفالکراوان دەکات

.

09:40 AM - 20/10/2025

 

نوسینگەی خانمی یەكەمی عیراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دەست بکرێت بە وەرگرتنی نمونەی سامپڵی خوێن لە کەس و کاری ئەنفال کراوان لەشاری چەمچەماڵ


دەقی روونكردنەوەكە:


لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی خانمی یەکەمی عێراق تایبەت بە ئەنفال کراوان و کەس و کاریان و پاش پێشکەش کردنی سکاڵاکانی تایبەت بە تۆمەتبار عەجاج احمد حەردان بە دادگا ،

بریارە لەم هەفتەیەدا دەست بکرێت بە وەرگرتنی نمونەی سامپڵی خوێن لە کەس و کاری ئەنفال کراوان لەشاری چەمچەماڵی خۆشەویست بە مەبەستی ناردنی بۆ تاقیگەکان و ناسینەوەی ڕووفاتی ئەنفال کراوانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان 

بۆ ئەو مەبەستە داواکارین لە کەسوکاری ئازیزی ئەنفالکراوان لەکات و شوێنی دیاریکراوی دواتردا ئامادەبن و هاوکاری تیمەکان بکەن.

لەگەڵ ڕێزدا


نوسینگەی تایبەتی خانمی یەکەمی عێراق

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە