.
09:13 AM - 20/10/2025
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک لە چوارچێوەی کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستەکەیان لە هەڵەبجە پێشکەش دەکات.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی (٢٢٢)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەش دەکات.
وتیشی، کەرنەڤاڵەکە رۆژی دووشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2025 سەعات 2ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی نێودەوڵەتیی کۆلێژی وەرزش لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە