کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرچاوەیەك: عیراق لە23 رۆژدا چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی هەناردەی بەندەری جەیهان كردووە

.

11:22 AM - 20/10/2025

   

لەسەرەتای دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركیا لە 27ی ئەیلولی رابردوو، تا 19-ی 10 ی 2025  هەناردەی نەوت گەیشتە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت‌و پوختەی داهاتی ئەو نەوتەش بریتیە لە 196 ملیۆن دۆلار ،بەپێی ئەو  زانیاریانەی بەدەست گەلی كوردستان گەیشتووە،تائێستا چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لەكۆكاگانی بەندەری جەیهان عەمبارو بەبازاڕكراوە.بەوەش دەردەكەوێت بەتێكڕا لە23 رۆژی رابردوودا، رۆژانە لەنێوان 170 بۆ 180 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەكراوە.

 

شارەزایانیش دەڵێن، ئەگەر بەتێكڕا نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بە 65 دۆلار فرۆشرابێت، ئەوا داهاتەكەی 260 ملیۆن دۆلار بوە، دوای لێدەركردنی 16 دۆلار لەهەر بەرمیلێك بۆ كرێی دەرهێنانی لەلایەن كۆمپانیاكانی نەوت، 64 ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت‌و 196 ملیۆن دۆلاریشی وەك داهاتی پوخت بۆ خەزێنەی حكومەتی عیراق دەمێنێتەوە.هەروەها بە هەژماركردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەش بۆ پێداویستیی ناوخۆ، دەردەكەوێت ئێستا تێكڕای بەرهەمی نەوتی هەرێم لەنێوان 230 بۆ 240 هەزار بەرمیل نەوتە لەرۆژێكدا.

 

هەردوو حكومەتی فیدراڵ‌و هەرێمی كوردستان‌و كۆمپانیاكانی نەوت، رۆژی 25ی ئەیلول لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی توركیا ڕێككەوتن‌و دوو رۆژ دواتر هەناردە دەستیپێكردەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە