کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەنها 7%ی زیانلێكەوتووانی ماددەی 140 قەرەبووكراونەتەوە

.

12:59 PM - 19/10/2025

 

سەرەڕای تەرخانكردنی بودجەی تایبەت، پرۆسەی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی دەستی رژێمی بەعس لەچوارچێوەی ماددەی 140ی دەستووردا بەخاوی بەڕێوەدەچێت و تائێستا رێژەی قەرەبووكردنەوە 7%ی تێنەپەڕاندووە.

 

لەوبارەیەوە كاكەرەش سدیق، لێپرسراوی ئۆفیسی كەركوكی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140، ئاماری وردی پڕۆسەكەی لەپارێزگاكەدا ئاشكراكردو رایگەیاند، تائێستا 42 هەزار خێزانی كوردو 18 هەزار خێزانی عەرەبی هاوردە قەرەبووكراونەتەوە، باسی لەوەشكرد، هێشتا 12 هەزار خێزانی تر ماون كە قەرەبوو بكرێنەوەو پێویستیان بە 170 ملیار دینارە.

 

ماددەی 140ی دەستووری عیراق تایبەتە بە ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كێشە لەسەرەكان، لەوانە كەركوك، بەشێك لە پارێزگاكانی موسڵ، دیالە و سەڵاحەدین. ئامانجی سەرەكیی ماددەكە لابردنی شوێنەوارەكانی سیاسەتی تەعریبە كە لەنێوان ساڵانی 1968 بۆ 2003 پەیڕەو كرا، كە تێیدا كوردو توركمان لەزێدی خۆیان دەردەكران و عەرەبی هاوردە لەشوێنەكانیان نیشتەجێدەكران.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە