.
04:44 PM - 15/10/2025
قوباد تاڵەبانی دەڵێت: بژاردەی دروست بۆ دەنگدەر لە هەر هەڵبژاردنێكدا، دەنگ دانە بە لایەنێك كە بەهێز و كاریگەر و حیساب بۆكراو بێت، لە بڕیارە گرنگ و چارەنووسسازەكاندا رۆڵی كاریگەر و یەكلاكەرەوە ببینێت. بەشێكی گرنگی ویست و داواكارییەكانی خەڵكی پێ جێبەجێ بكرێت و بە كردار سەلماندبێتی كە هەوڵی بۆ داوە و هەوڵی زیاتریشی بۆ دەدات.ئەمەش تەنیا بە یەكێتی دەكرێت.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی ٦ی ئازادیی هەولێر كۆبووەوە و روونیكردەوە یەكێتی لە دوای ٢٠٠٣وە زیاتر لە هەر لایەنی تر بەرگریكار و دابینكەری مافەكانی خەڵكی كوردستان بووە لە بەغداد، ئێستاش تەنها یەكێتییە بەپێی سەنگ و پێگە و ئەزموونە دەوڵەمەندەكەیەوە دەتوانێت مافەكانی خەڵكی كوردستان لە بەغداد بپارێزێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە