کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دانەغاز: توانای بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر بە رێژەی لە 50٪ بەرزکراوەتەوە

.

09:51 AM - 15/10/2025

کۆمپانیای دانەغاز زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی كۆرمۆر به‌رێژه‌ی 50% بەرزکردووەتەوە.


کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند: کۆمپانیای کۆرمۆر بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی هیلال، دەستپێکردنی فرۆشتنی بازرگانی گازی لە پرۆژەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

 

بەگوێرەی بڵاوکراوەی فەرمی کۆمپانیای دانەغاز، پڕۆژەی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر هەشت مانگ پێش وادەی خۆی تەواوبوو، ئێستا بەرهەمی ڕۆژانە 250 ملیۆن مەتر سێجا زیادکراوە، بەمەش بەرهەمی ڕۆژانە دەگاتە 750 ملیۆن مەتر سێجا، توانای بەرهەمهێنان بەڕێژەی زیاتر لە 50% زیاد دەکات.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەم فراوانکردنە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی کارەبا و پاڵپشتی گەشەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان هاوکات، بەهێزکردنی پرۆژەی "رووناکی"ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 سەعاتی و دابینکردنی کارەبا بۆ پارێزگاکانی دیکەی عیراق.


کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە: کۆی وەبەرهێنانی پڕۆژەکە 1.1 ملیار دۆلار بووە، زیاتر لە 10 هەزار هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی رەخساندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە