کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵی داهاتوو خستنەڕووی نەوتی خاو زیاتر دەبێت

.

02:22 PM - 15/10/2025

 

 ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی پێشبینی زیادبوونێكی گەورەی نەوتی خاو لە ساڵی داهاتوودا دەكات، ئەمەش لە كاتێكدایە كە نرخی نەوت لە دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، پێشبینی دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا بازاڕی نەوت ڕووبەڕووی زیادەیەكی گەورەتر ببێتەوە كە دەگاتە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە مانگی ڕابردوو بڕی زیادەی نەوت نزیكەی سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە، كە دەكاتە نزیكەی 4%ـی خواستی جیهان.

 

ئاژانسەكە هۆكاری ئەم زیادبوونە بۆ دوو خاڵی سەرەكی دەگەڕێنێتەوە، كە زیادبوونی بەرهەمهێنانە لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و ڕكابەرەكانی ئۆپێك پڵەس كە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو زیاد دەكەن. هۆكارێكی دیكەی زیادبوونەكەش سستبوونی خواستە لەسەر نەوت لەسەر ئاستی جیهان.

 

ئێستا نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكاندا دابەزیوە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و نەوتی تێكساس بە 58 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.




 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە