کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكایەتی كۆمار: عیراقییەکان جگە لەبژاردەی دەستووری بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشەکان هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە

.

02:42 PM - 15/10/2025


بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی پەسەندکردنی دەستووری کۆماری عیراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو دەڵێت، ، لە ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥ گەلەکەمان لەڕیفراندۆمێکی مێژوویی جەماوەریدا ڕای خۆی دەربڕی و دەستووری کۆماری عیراقی پەسەند کرد ئەم ڕۆژە وەرچەرخانێکی نیشتمانی بوو لەپرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتی هاوچەرخی عیراق و گواستنەوەی لەڕژێمێکی ناوەندی تۆتالیتارییەوە بۆ سیستمێکی دیموکراسی، فیدراڵی پەرلەمانی کەویستی گەل وبنەمای سەروەری خۆیان بەسەر خاک و نیشتمانەکەیاندا بەرجەستە بێت.

 دەشڵێت، دەستوور بەرھەمی ھەڵبژاردنێکی نیشتمانی ئازاد و بەرپرسیارانە بوو، ھەروەھا دەرئەنجامی کۆدەنگییەکی ھەمەلایەنەی کۆمەڵایەتی و سیاسی بوو کە ھەموو پێکھاتەکانی گەلی عێراقی لە عەرەب، کورد، تورکمان، کریستیان - و پێکھاتەکانی دیکەی کۆکردەوە ، بۆ پێکھێنانی ئەو گرێبەستە کۆمەڵایەتی و سیاسییەی کەژیانی گشتی ڕێکدەخات و ماف و ئەرکەکان مسۆگەر دەکات و بنەمای ھاوبەشی لەبەڕێوەبردنی دەوڵەت و پاراستنی یەکگرتوویییەکەیدا چەسپاند.

دووپاتی دەکاتەوە، کە عیراقییەکان جگە لەبژاردەی دەستووری بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشەکان هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە، پابەندبوون بەدەستوور و جێبەجێکردنی بڕگەکانی.

 هەروەها جەختیش دەكاتەوە، کە ئەو گۆڕانکارییە دەستورییەی کە عیراق بیست ساڵ لەمەوبەر گەواهیدەری بوو، وەرچەرخانێکی بنەڕەتی بوو لە سیستمێکی ناوەندی تۆتالیتارییەوە کەبڕیارەکانی دەوڵەتی قۆرخ دەکرد بۆ سیستمێکی فیدراڵی دیموکراسی لەسەر بنەمای دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و دەستەبەرکردنی بەشداریکردن و ڕێزگرتن لەفرەچەشنی و فرەیی لە چوارچێوەی یەکێتی نیشتمانیدا.

لەبیستەمین ساڵیادی پەسەندکردنی دەستووری کۆماری عیراق، سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات، ئەو پڕۆژە یاسایانە پەسەند بکات کەپێشکەشی ئەنجوومەنی بەڕێزی کردووە، وەک یاسای دادگای فیدراڵی، یاسای دەستەی باڵای یارمەتیدانی ژنان، یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو، یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان، یاسای خەڵاتی داهێنەری عیراق، یاسای دابەشکردنی زەوییە نیشتەجێبوونەکان، یاسای ئەنجومەنی فیدراڵ، یاسای وەرگرتنەوەی داهاتی گەندەڵی، جگە لەچەند پڕۆژە یاسای وەک یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشی هەڵوەشاوە.

هەروەها داوا لە هێزە سیاسییەکان و دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن دەکەین کاربکەن بۆ خێراکردنی تەواوکردنی ئەو یاسایانەی لە دەستووردا دیاریکراون وەک  جێبەجێ کردنی ماددەی 140ی دەستوور و یاسای نەوت و گاز، بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری دەستووری و سەقامگیری نیشتیمانی.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە