.
10:51 AM - 15/10/2025
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ تاووتوێی بارودۆخی دارایی هەرێم و مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆران لە كۆبوونەوەدایە.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەكەدا دەرئەنجامی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەخرێتەڕوو، لەو نێوەندەشدا بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەنگاوەكانی خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی ساڵی 2025 تاووتوێ دەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی لێكتێگەیشتنی هەولێر و بەغداد، كە لە 17ـی تەمموز پەسەندكرا، تایەكلاكردنەوەی پرسی داهاتی نانەوتی، مانگانە هەرێمی كوردستان 120 ملیار دینار بەكاش بۆ بەغداد دەنێرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە