.
10:46 AM - 15/10/2025
رێكخراوی جیهانی بۆ تەندروستیی ئاژەڵان، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەی لەنێو پەلەوەرەكانی عیراق راگەیاند.
رێكخراوەكە كە بنكەكەی لە پاریس-ە بە پشتبەستن بە راپۆرتێكی دەسەڵاتدارانی عیراق رایگەیاندووە، ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەی ئێچ فایف ئێن وەن لەنێو باڵندەكان لە شارۆچكەی بەعشیقە دۆزراوەتەوە و بووەتە هۆی مردنی 12 هەزار باڵندە .
هاوكات لای خۆشییەوە، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە بەیاننامەیەكدا، قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هەموو جۆرە پەلەوەر و باڵندەیەكی لە ئێرانەوە راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، وەزارەتی كشتوكاڵ، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەرییەوە رێوشوێنە خۆپارێزییەكانی بۆ چاودێریكردن و لێكۆڵینەوە لە تیمەكان بۆ ئەنفلۆنزای باڵندە چڕكردووەتەوە، ئەمەش دوای تۆماركردنی ئەنفلۆنزای باڵندە لەنێو پەلەوەرەكانی ئێران. بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ، رێوشوێنەكان بریتین لە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هەموو جۆرە پەلەوەر و باڵندەیەك (زیندوو و بەستوو)، هێلكە و هەر بەرهەمێكی تری پەلەوەر لە ئێرانەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە