کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کاندیدێکی پەرلەمانی عیراق کوژرا

.

09:00 AM - 15/10/2025

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد و یەکێک لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، لە ناوچەی تارمییەی باکوری بەغدا کوژرا.


روداوەکە لە کاتی گەڕانێکی مەیدانیی مەشهەدانی رویدا، کاتێک بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە تەقییەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی. 


سەفا حوسێن یاسین عەبدوڵڵا مەشهەدانی، کاندیدی ژمارە 26 بوو لەسەر لیستی هاوپەیمانیی سەروەری، کە هاوپەیمانییەکی سوننەکانی عیراقە و خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات.


هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بڕیارە لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەبچێت. پەرلەمانی عیراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320 کورسییان گشتین و 9 کورسیشیان تایبەتن بە کۆتاکان. 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە