.
01:51 PM - 15/10/2025
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دایە بزووتنەوەی حەماس و رایگەیاند، هەرچەندە بزووتنەوەكە دڵنیایی داوە لەوەی دەستبەرداری چەكەكانی دەبێت، بەڵام ئەگەر ئەو كارە نەكات ئەوا بە رێگای توندوتیژ چەكەكانی دادەماڵن.
دۆناڵد ترەمپ لەمیانی دیدارێكدا لە كۆشكی سپی لەگەڵ هاوتا ئەرجەنتینییەكەی، خافێر میلی، رایگەیاند، حەماس پێی راگەیاندووە دەستبەرداری چەكەكانی دەبێت، بەڵام ئەگەر چەكەكانیان دانەنێن، ئەوە بەخێرایی چەكیان لێ دادەماڵن، رەنگە ئەم كارەش بە توندوتیژی رووبدات. دواتر ترەمپ ڕوونیكردەوە، كە حەماس راستەوخۆ ئاگاداری نەكردووەتەوە، بەڵام گفتوگۆكان لەڕێگەی باڵاترین لێپرسراوانی ئەمریكاوە ئەنجام دراون. هاوكات لای خۆیەوە سەركردەیەكی بزووتنەوەی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، پرسی تەسلیمكردنی چەك لەسەر مێز نییە.
ئیسرائیل و حەماس رۆژی 13 ی 10 ی 2025، لە شاری شەرم شێخی میسر ڕێككەوتنێكیان ئیمزاكرد و تێیدا مەرجی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتە و دیل و چوونە ژوورەوەی هاوكارییەكان دیاریكرا. ئێستاش قۆناغی دووەمی پلانی ئاشتی كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشنیاری كردووە، لە قۆناغی گفتوگۆدایە كە بریتییە لە داماڵینی چەك لە حەماس و داهاتووی حوكمڕانی لە كەرتی غەززە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە